ئێستا كۆمه‌ڵه چلویهكهمین ساڵی دامه‌زراندن و سی‌ودووهه‌مین ساڵی ده‌سپێكی چالاكیی ئاشكرای خۆی تێپه‌ڕ ده‌كات. له 26ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاویدا هاوڕێ حه‌مه حوسێن كه‌ریمی له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه، له‌كاتی هێرشی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ر شاره‌وانیی شاری سه‌قز و له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی شاره‌وانی بریندار بوو و پاش چوار رۆژ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، گیانی به‌خت كرد. سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه، بۆ رێز گرتن له تێكۆشان و فیداكاری و پێگه‌ی به‌رزی ئه‌و له كۆمه‌ڵه‌دا، 26ی رێبه‌ندانی وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵه دیاری كرد.
له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا، هه‌موو رێبوارانی كۆمه‌ڵه، لایه‌نگرانی ئازادی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، لایه‌نگرانی عه‌داڵه‌ت و یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان، رێز له رۆژی كۆمه‌ڵه ده‌گرن. هه‌وراز و نشێوه‌كان و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه به‌شێكه له‌و، ده‌خه‌نه به‌ر توێژینه‌وه و باس و لێكدانه‌وه. ئه‌زموونی پێشوه‌چوون و شكسته‌كان، سه‌ربه‌رزی و هه‌ڵه‌كان و به‌گشتی، كارنامه‌ی ئه‌م حیزبه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن هه‌تا رێكاری نوێ و داهاتوو بۆ كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بدۆزنه‌وه و رێگه‌ی پێشكه‌وتن به روانینێكی به‌رینتره‌وه له‌به‌رده‌م خۆیان وێنا بكه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ین له شكسته‌كانه‌وه فێربین و بۆ سه‌ركه‌وتنێكی نوێ هێز رێك بخه‌ین. ماندوویی نه‌ناسی و سڵ نه‌كردن له به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێ، تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ره دیاری كۆمهڵهییهكان و بزووتنه‌وه‌كه‌یان بووه و هه‌ر واش ده‌بێت.
پێویسته ئه‌وه بڵێین كه هێڵێكی روون و دره‌وشاوه له هه‌موو ژیانی كۆمه‌ڵه‌دا دیار و به‌رچاوه. له ناخۆشترین سه‌رده‌مه‌كاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه كاڵیش بووبێته‌وه، به‌ڵام هیچ كات نه‌سڕاوه‌ته‌وه. راستگۆیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و سه‌رنجدان به ویست و پێداویستیه‌كانیان، داكۆكی له مافی بێبه‌شان و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌وڵ بۆ ئازادی و نوێخوازی، خه‌بات بۆ ئاسووده‌یی و ئاسایشی گشتی و هه‌ر هه‌نگاوێك كه پارووه نانێك له سفره‌ی سته‌ملێكراوان زیاد بكات، پشتیوانی له مافی یه‌كسانیی ژن و پیاو، و له كۆتاییشدا خه‌بات بۆ رزگاریی خه‌ڵكی كوردستان له سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵسووڕان بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه و ژیانی سیاسی خه‌ڵكی ئێران، تانوپۆی ئه‌م هێڵه سیاسیه‌یه.
ئه‌مساڵ له هه‌لومه‌رجێكدا رێز له رۆژی 26ی رێبه‌ندان ده‌گرین كه رژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر له هه‌میشه ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی خۆی له خه‌ڵك و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی گشتیی به ملیۆن خه‌ڵكی بینیوه و ئه‌زموونی كردووه. ئه‌م رژیمه له ئاستی جیهانیدا، وه‌ك رژیمی سێداره و تیرۆر، سیستمی دژی رۆشنگه‌ری و دژی ئازادیه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان، بۆ هه‌مووان ناسراوه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ قه‌یرانی قووڵی ئابووری به‌ره‌وڕووه و بۆ تێپه‌ڕ بوون له‌م دۆخه، زیاتر له جاران په‌نای بردووه‌ته به‌ر سه‌ركوت و زۆروێژی و میلیتاریزمی ره‌ها و له روانگه‌ی خه‌ڵكیشه‌وه هیچ رێگه‌یه‌ك جگه له رووخان و نه‌مانی حكوومه‌ت به ته‌واوه‌تی، نه‌ماوه‌ته‌وه. له كاتی خۆپیشاندانی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له ساڵی رابردوودا بینیمان كه خه‌ڵك چه‌ند به خێرایی و هه‌ر له حه‌وتووی یه‌كه‌مه‌وه په‌نجه‌یان به‌ره‌و هه‌موو پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه و رێبه‌ریه‌كه‌ی راكێشا و سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ ریفۆرمیسته حكوومه‌تیه‌كان به روونی دیاری كرد كه خوازیاری مانه‌وه‌ی رژیمی ئیسلامی بوون و هه‌ن.
بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، زۆرترین رێژه‌ی سه‌ركوتی حكوومه‌تی رووی له ژنان، كرێكاران، لاوان، هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه ژێر سته‌مه‌كان بووه و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی كوردستان كه مانگرتنێكی یه‌ك پارچه‌ی گشتییان وه‌ڕێ خست، زۆرترین ژماره‌ی ئیعدامی سیاسیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌مڕۆكه‌ش كوردستان زیاتر له هه‌موو كاتێك ئاماده‌ی خه‌بات له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌م رژیمه‌یه و هه‌روا سه‌نگه‌ری پته‌وی دیموكراسیخوازیه له ئێران. ئه‌گه‌رچی له ئێران گوشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌كان و وێبلاگ نووسان و په‌ره سه‌ندنی سانسۆری ئینتێرنێتی، به‌ستێنێكی زیاتری ته‌نی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌یانتوانی به‌ر به په‌ل هاویشتنی ئه‌م رێگه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن و پێكهێنانی رایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بگرن. ئه‌گه‌ر رژیم توانیویه‌تی به سه‌ركوتی زۆر توند، به‌شێوه‌ی كاتی شه‌قامه‌كان كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام ئاگری نه‌فره‌ت و قینی گشتیی له دژی خۆی زیاتر له جاران بڵێسه‌دار كردووه و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی حكوومه‌تیش ئه‌مه ده‌زانن. هه‌ربۆیه ئاماده‌كاریی و ئاماده باشیی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی دژه راپه‌ڕینی شاری و مانۆڕه سه‌ربازیه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵ كردنی خه‌ڵك له ریزی یه‌كه‌می كاره‌كانیاندا داناوه.
له ئاستی ناوچه‌كه‌شدا ده‌بینین كه شه‌پۆلی دیموكراسیخوازی و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ رووخاندنی رژیمه دیكتاتۆره‌كان، ئێستا به‌شێكی گرینگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه. راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كانی میسر و توونس و جموجوڵی به‌رچاوی دیموكراسیخوازی له ئه‌لجه‌زایر، ئوردون، مه‌راكش و وڵاتانی دیكه، سه‌لمێنه‌ری ره‌وتی بێ ئه‌ملاولای رووه‌و دیموكراسیه. سه‌رده‌مێكه ئه‌م ناوچه‌یه مۆڵگه‌ی دیكتاتۆره‌كانه و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له خولیای ئازادی‌دا ده‌سووتێن. ئێستا خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی لاو و نوێخواز بڕیاریان داوه خۆیان له نه‌هامه‌تیی دیكتاتۆری رزگار بكه‌ن. بزووتنه‌وه و راپه‌ڕین له میسر و تونس نیشانی‌دا كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك جگه له گۆڕینی سیسته‌م به هیچی دیكه رازی نین. ئه‌م رووداوانه ده‌ری خست كه چاكسازی له ناو رژیمه دیكتاتۆره‌كاندا لای خه‌ڵك په‌سند نیه و هه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه‌یه كه چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامیی خستووه‌ته له‌رزه. راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌م دواییانه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌ك هه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و یان شۆڕشی ئیسلامی له ئێران نیه، به‌ڵكوو دروشم و رێچكه‌یه‌كی رادیكاڵ و ته‌واو جیاوازی هه‌یه. خه‌ڵكی ئێران له‌م راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریانه‌وه فێر ده‌بن و بێگومان خواستی رۆیشتنی هه‌موو سیستمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بنچینه‌یی له ئێران، زیاتر له هه‌میشه گشتگیر ده‌بێت و سیستمی دیكتاتۆریی ئێران تووشی ته‌نگژه ده‌كات. به بڕوای ئێمه سه‌رده‌مێكی نوێ له ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات كه هه‌موو خه‌باتكارانی دژی سته‌مكاری، دیموكراسیخوازان و بزووتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو و عه‌داڵه‌تخوازانه و سیكۆلاری ئێرانی ده‌بێ به ئاماده‌یی فیكری و به كرده‌وه به‌ره‌و پیری بچن.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بڕوای وایه كه هه‌وڵ بۆ پێكهێنان و به‌هێز كردنی به‌ره‌ی دیموكراسیخوازی له ئێران، ده‌بێ له ریزی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو رێكخراو و دامه‌زراوه چه‌پ و پێشكه‌وتوو و دیموكراته‌كانی ئێران‌دا بێت. ئێمه هاوپه‌یمانیه‌كی به‌رینی هه‌موو هێزه چه‌پ و دیموكرات و سیكۆلاره‌كان له ئێران به پێویست ده‌زانین و ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه میكانیزم و پرۆسه‌ی پێكهێنانی وه‌ها ناوه‌ندێك بخرێته ده‌ستووری كاره‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه پشتیوانی له هاوپشتیی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو و عه‌داڵه‌تخوازی ئێران ده‌كه‌ین و خوازیارین هه‌موو هێزه پێشڕه‌و و دیموكراته‌كان له به‌شه‌كانی دیكه‌ش ئێرانیش ئه‌م ئه‌ركه به جیددی وه‌ربگرن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌ره پێبده‌ن. له ئێرانی فره نه‌ته‌وه‌دا قبووڵ كردنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه ژێر سته‌مه‌كان كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنچینه‌یی دیموكراسیه و له نه‌بوونی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا، دیموكراسی و هاوپشتیی گشتی وه‌دی نایه‌ت.
ئێمه پشتیوانی له هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی هه‌موو هێزه ره‌سه‌نه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و به به‌شی خۆمان به بێ هیچ مه‌رجێك ئاماده‌ی دیالۆگ له پێناو هاوكاری و پێكهێنانی چه‌تر و دامه‌زراوه‌یه‌كی هاوبه‌شین كه هه‌موو هێز و وزه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له دژی سه‌ركوتكاری و بۆ وه‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كۆبكاته‌وه. ئێمه پشتیوانی له هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به دۆست و پشتیوان و پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌زانین. ئه‌مه پێویستیه‌كه كه هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی به‌رپرسانه‌ی هه‌موو حیزب و رێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌خوازێت و هه‌لومه‌رجی حه‌ساس و رووه‌و گۆڕانی ئێستا، پێویستیی پێكهێنانی وه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌ك ده هێنده ئاشكرا ده‌كات.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا سیاسه‌تی ئێمه له‌مه‌ڕ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئاڵقه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵه، بریتیه له ئاماده‌یی خێرا بۆ دیالۆگی سیاسیی ئاشكرا و روون، به كرده‌وه كردنی هاوكاریی به‌رین و پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و كه‌شێكی هاوڕێیانه به مه‌به‌ستی لێك نزیك بوونه‌وه‌ی سیاسیی به‌رین بۆ به‌هێز كردنی به‌ستێنه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌رین له كۆمه‌ڵه‌دا. ئێمه هه‌ر له ئه‌مڕۆوه بۆ ده‌ستپێكی ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده‌ین و بڕوامان وایه كه ئه‌و ره‌وتانه‌ی دیكه‌ش كه به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه كار ده‌كه‌ن، ده‌بێ هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێستا له‌به‌رچاو بگرن و ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه به ره‌سمی رابگه‌یه‌نن.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دیسان پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌وڵدان بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و داكۆكی له چینه بێبه‌ش و چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات. ئێمه خۆمان به پارێزه‌ری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و هه‌موو چینه سته‌ملێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌زانین. كۆمه‌ڵه ده‌بێ هه‌وڵ بدات هه‌روا حیزبی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پارێزه‌ری دیموكراسیی به‌رین و مودێرنیزم و پێشكه‌وتنخوازی بێت له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا. ئێمه به ته‌واوی له بایه‌خی خه‌باتی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان ئاگادارین و له هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌هێز كردنی ئه‌م ره‌وته خۆ نابوێرین و خۆمان به به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ئه‌م دیاردانه ده‌زانین.
له رۆژی كۆمه‌ڵه‌دا، سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان و هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له شار و دێهاته‌كان. جارێكی دیكه رێز له هه‌موو هاوڕێیان و هاوخه‌باته‌كانی دێرینی كۆمه‌ڵه ده‌گرین. سه‌ری رێز و وه‌فاداری بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه داده‌نه‌وێنین و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه رێگه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیان هه‌ر پڕ رێبوار ده‌بێت و ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆمان به‌و ئه‌ستێره پڕشنگدارانه‌ی ئاسمانی دیموكراسی و سۆسیالیزم وه‌فادارین.

به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێ حه‌مه حوسێن كه‌ریمی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه
بژی دیموكراسی و سۆسیالیزم
سه‌ركه‌وتوو بێت بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیكی خه‌ڵكی كوردستان بۆ رزگاری
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
19ی رێبه‌ندانی 1389، 8ی فێڤریه‌ی 2011
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر